3 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوون ده‌كاته‌وه
په‌یام
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ئاشكرا بكات و پرسه‌كه بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم كۆ بووه‌وه، به‌ڵام هیچ بۆچوونێكی له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد ده‌رنه‌بڕی و بڕیاره ئه‌مرۆ جارێكی دیكه كۆ بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بڕیار بوو رۆژی رابردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه پرسی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه و ڕای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بدات
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر پشكی حكومه‌تی عێراق له داهاتی ناوخۆی هه‌رێم كۆك نین، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ لێكدانه‌وه‌ی یاساییه بۆ ئه‌و ماده یاساییانه‌ی كه باس له داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆ بووه‌وه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بێئه‌نجام بوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دا.
به‌غداد سووره له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی پێشووی و داوا ده‌كات هه‌رێم نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی بكات، تا ئه‌م مه‌رجانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت.
ئه‌مڕۆ 17ی نۆیه و تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه دۆخی مووچه‌خۆران و هاووڵاتیان تا دێت خراپتر ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە