2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: سیخوڕێكی دیكهمان لهسێدارهدا
پهیام
ئێران کەسێکی لە سێدارەدا، کە بە تاوانی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی موساد سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە: "بابەک شەهبازی، سیخوڕی موساد کە هاوکاری هەواڵگری و سیخوڕی و ئەمنیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامداوە و زانیاری لەگەڵ ئەو کەسانەی سەر بەو ڕژێمە بوون ئاڵوگۆڕکردوە، دوای پەسەند کردنی حوکمەکەی لەلایەن دادگاوە، بەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە درا".
ئاماژە بەوە کرا شەهبازی کە لە بوارەکانی دیزاین و دانانی ئامێرەکانی ساردکەرەوەی پیشەسازی لە کۆمپانیاکانی سەربە دامەزراوەکانی پەیوەندی و سەربازی و ئەمنی کاری کردووە، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەندامێکی موساد بەناوی ئیسماعیل فیکری ئاشنا بووە، پێشنیاری فرۆشتنی زانیاری دەربارەی بەرپرسە باڵاکانی حکوومەت و شوێن و جموجۆڵەکانیان کردووە، داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ خۆی و خێزانەکەی لە ئەمریکا و بڕی ١٢٠ ملیۆن دۆلار پارەی نەختینە یان کریپتۆیی کردووە و لەسەر داوای ئەفسەرێکی موساد، شەهبازی و فیکری لە شوباتی ٢٠٢٤دا لە چاوپێکەوتنەکانیاندا لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە ڕێگەی سکایپەوە، زانیاری هەواڵگرییان بەو کەسانە داوە.
دواتر شەهبازی بە کۆدی سامی بنیامین مایکڵ پەیوەندی بە ئەفسەرانی موسادەوە کردووە و لەلایەن موسادەوە ڕاهێنانی پێکراوە.
دوای دەستگیرکردنی ئەندامێکی موساد بەناوی ئیسماعیل فیکری، شەهبازی دەستگیرکراوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە هەموو شتێکدا ناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە