2 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

ھیومان ڕایتس وۆچ: تاوانی جەنگ لە باشووری سووریا ئەنجامدراوە

په‌یام

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بە چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤وە، تاوانی جەنگی لە باشووری سووریا ئەنجام دەدات، لەوانە کۆچپێکردنی زۆرەملێ.
رێکخراوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "ھێزەکانی سوپای  قه‌واره‌ی زایۆنی کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ەوە بەشێک لە خاکی باشووری سووریایان داگیر کردووە، زنجیرەیەک پێشێلکاری دژبە ھاووڵاتییانی ئەنجامداوە، لەوانە کۆچپێکردنی زۆرەملێ کە ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە".
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن سوپای  قه‌واره‌ی زایۆنی لە باشووری سووریا ئەنجامدراون بریتین لە "دەستبەسەرداگرتن و ڕووخاندنی خانووی ھاووڵاتییان لە باشووری سووریا، بێبەشکردنی ھاووڵاتییان لە بژێوی ژیان و گواستنەوەی نایاسایی دەستگیرکراوانی سووریا بۆ  قه‌واره‌ی زایۆنی ".
ڕێکخراوەکە داوای کردووە کە چی دیکە لە ڕووی سەربازییەوە، پاڵپشتی  قه‌واره‌ی زایۆنی ناکرێت، چونکە  قه‌واره‌ی زایۆنی پاڵپشتییە سەربازییەکان بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی لە باشووری سووریا، بەکاردەھێنێت، و ھەروەھا داوای کردووە کە سزا بەسەر ئەو فەرماندە سەربازییانەی  قه‌واره‌ی زایۆنی بسەپێندرێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی پێشێلکارییەکان لە باشووری سووریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ھیومان ڕایتس وۆچ: تاوانی جەنگ لە باشووری سووریا ئەنجامدراوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: سیخوڕێكی دیكه‌مان له‌سێداره‌دا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان هەشت کەس بریندار بوون کە چواریان منداڵن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ده‌رفه‌تێكی كه‌م بۆ ئاگربه‌ست ماوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هێشتا ڤیزا به‌ پزیشكیان نه‌دراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم: پێویسته‌ پشكنینی وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: 50 خوله‌ك پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ر تڕه‌مپ ئاگادار كراوه‌ته‌وه

سەرەتا