2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌زایه‌كی ئابووری: سۆمۆ كڕیاری بۆ نه‌وتی هه‌رێم دۆزیوه‌ته‌وه
په‌یام
شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت ئاشكرای كرد، كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" كۆتایی به گرێبه‌ست و پابه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه هێناوه كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
گۆڤه‌ند شێروانی، شاره‌زای بواری نه‌وت ده‌ڵێت: ته‌واوكردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه واتای ئه‌وه‌یه كه سۆمۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كڕیاردا واژوو كردووه بۆ به‌بازاڕكردنی بڕێك نه‌وتی هه‌رێم.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ته‌نیا كۆسپێك ماوه كه بریتییه له‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت داوای ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی شایسته‌كانیان.
شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆمپانیاكان مه‌رجی گه‌ره‌نتی نووسراویان داناوه بۆ ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كاندا.
ڕوونیشی كرده‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی میكانیزمی پاره‌دان و وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه دوا شته كه ڕێگره له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن.
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئاداری 2023 ه‌وه وه‌ستاوه، دوای بڕیاری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی كه له "ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی" له پاریس ده‌رچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە