3 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌دایه
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌دایه و پرسی مووچه و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد تاووتوێ ده‌كات.
به پێی زانیاریه‌كان ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكان و حكومه‌تی عێراق له باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت كراوه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو تاووتوێ بكرێت و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكردووه كه كۆمپانیاكانی نه‌وت ڕازی بوون، به‌وه‌ی له بری ئه‌و 16 دۆلاره‌ی كه بڕیاره بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت وه‌ریبگرن، نه‌وت وه‌ربگرن، به‌و واتایه‌ی له بری شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان ڕازین به‌رانبه‌ر ئه‌و نرخه نه‌وت وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پێشنیازه به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، دوای ڕه‌زامه‌ندیی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ، وه‌ك نیازپاكیه‌ك ده‌ست ده‌كات به ڕاده‌ست كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ، به مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه بچێته بواری جێبه‌جێكردن بڕیاره هیچ مووچه‌یه‌كه‌ی ئه‌مساڵ نه‌فه‌وتێت و له مانگی حه‌وته‌وه سه‌رجه‌م مووچه‌كان دابه‌ش بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە