13 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
دواین ده‌رفه‌ت به قوتابیان ده‌درێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین
سبه‌ی كۆتا ڕۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاینه و داوا له قوتابیان ده‌كرێت په‌له بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا فۆرمی زانكۆلاینیان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانتان چڕ بكه‌نه‌وه، كات به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه، تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بۆیه داوا له قوتابیان ده‌كه‌ین سبه‌ی فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند، زانكۆلاین ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 8 ڕۆژ كارا ده‌بێت. ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین بۆ دوو ڕۆژ یان زیاتر درێژ كراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه ئه‌مساڵ واده‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا.
به‌پێی ئاماره‌كان، ئه‌مساڵ 57 هه‌زار و 980 قوتابیی ده‌رچووی پۆلی 12 له به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مافی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاینیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌توانن له 16 زانكۆی حكومی و 680 كۆلێژ و په‌یمانگا به هه‌ر سێ جۆری خوێندنی (زانكۆلاین، پارالێل و ئێواران) داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه قوتابیی زانكۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە