11 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
عومرەکارێکی کورد کۆچی دوایی کرد و لە مەککەى پیرۆز بە خاکدەسپێردرێت
پەیام
عەلی قاسو سمو، عومرەکارێکی كوردی خەڵكی شەنگالە و ئەمڕۆ دوای تەواوكردنی تەواوف بە جەڵدەی دڵ كۆچی دوایی كردووە و لەسەر ڕاسپاردەی خانەوادەکەی هەر لە شاری مەککەى پیرۆز بەخاکدەسپێردرێت.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ عومرەكارێكی كورد بەناوی عەلی قاسو سمو كە خەڵکی شنگالە و لە پارێزگای دهۆک دادەنیشێت لە سعودییە كۆچی دوایی كرد.
ڕاشیگەیاند، عومرەكارەكە لەدایكبووی 1949ـیە و لەگەڵ چەند ئەندامێكی خێزانەكەى لە بەجێهێنانی عومرەبووە و ئەمڕۆ دوای بەجێهێنانی تەواوف جەڵدەى دڵ لێیدوە.
باسی لەوەشكرد، ئەو عومرەكارە نەخۆشی دڵى هەبووە و پێشتر نەشتەرگەری بۆ كراوە، ئەوان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هەر هاوکارییەک، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی خانەوادەکەی هەر لە شاری مەککە بەخاکدەسپێردرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەوە هەشتەمین عومرەکارە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودییە کۆچی دوایی بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە