14 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم: بڵاوكردنەوەی وێنە و ڕووماڵی ڕاستەوخۆی تاوان قەدەغەیە
پەیام
حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی لە ڕاگەیاندنەكان قەدەغە كرد.
بەپێی ئەوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردوەتەوە، لە گشتاندنێكی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستاندا كە بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: نیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە ڕووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسەر ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لەهەمانكاتدا كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.
لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان دەكەین، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ ڕووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاو نەكەنەوە، هەروەها ڕووماڵی ڕاستەوخۆی شوێنی ڕووداو قەدەغەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە