02/10/2025 444 جار خوێنراوەتەوە

كاندیدێكی یەكێتی لەناو پەروەردەی ڕانیە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

پەیام

سەرەڕای ئەوەی هێشتا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێ نەكردووە و بانگەشە لەناو فەرمانگە حكومییەكاندا قەدەغەیە، بەڵام كاندیدێكی یەكێتی لەناو پەروەردەی ڕانیە بانگەشەی هەڵبژاردنی كرد.

بەپێی بەدواداچوونی پەیام، ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە و لەناو بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە، سیمینارێك بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەڕێوە چووە كە تیایدا یەكێك لە كاندیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات و فلێكس و ژمارەی كاندیدی تایبەت بەخۆی هەڵواسیوە داوا لە مامۆستایان دەكات دەنگی پێ بدەن.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەو كاندیدەی یەكێتی پزیشكی منداڵانە و هیچ پەیوەندییەكی بە پەروەردەی ڕانیەوە نیە بەڵام كراوەتە سپۆنسەری چالاكییەكە و ئەویش ژمارەی كاندیدی و وێنەی خۆی لە چەندین شوێنی ژوورەكەدا هەڵواسیوە و لە وتارێكیشدا داوای پشتگیریی و دەنگدان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری دەنگدان دەكات.

پێشێلكاریی كاندیدەكەی یەكێتی لەلایەكەوە بەر لە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردووە و پێچەوانەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنە بەوەی هێشتا وادەی بانگەشە دەستی پێ نەكردووە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەو كاندیدە لەناو فەرمانگەیەكی حكومی بانگەشە دەكات و پەروەردەی ڕانیە بۆ مەبەستی حزبی و كەسیی خۆی بەكاردەهێنێت. ئەمەش ناڕەزایی چالاكوانانی سنوورەكەی لێ كەوتووەتەوە و داوا دەكەن دەستی حزب لە ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن دوور بخرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا