1 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەك هۆشداریی لە قورسیی جانتای قوتابخانە بۆ منداڵان دەدات
پەیام
لەگەڵ یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا توێژینەوەیەك هۆشداریی لە قورسیی جانتای قوتابخانە بۆ منداڵان دەدات.
توێژینەوەیەك لە زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر ئاشكرای دەكات "جانتای قورس بووەتە هۆی دروستكردنی ئازار بۆ 69%ی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی، بەتایبەتی لە شان و ملیاندا".
توێژینەوەكە، پشكنینی بۆ 350 قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی لە سێ قوتابخانەی جیاواز ئەنجام داوە كە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 11 ساڵدا بووە، دەركەوتووە: جانتایەك كێشی لە 10% بۆ 20%ی كێشی منداڵ زیاتر بێت، ئازارێكی زۆر بۆ قوتابیانی پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی دروست دەكات و واش دەكات بۆ ئەوەی هاوسەنگیی خۆیان ڕابگرن جەستەیان بەرەو پێشەوە بچەمێننەوە.
قوتابییانی قۆناغی بنەڕەتی رۆژانە جانتایەكی قورسی پڕ لە كتێب و دەفتەر لە شان دەكەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ قوتابخانە، ئەوەش كاریگەریی سەلبی لەسەر جەستەیان دروستدەكات بەتایبەت قوتابییانی قۆناقی یەك و دوو سێیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە