04/10/2025 305 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان: بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی بە پێداویستییە سیاسی و یاساییەكانییەوە بەندە

پەیام 

لە میانی كۆبوونەوەكەیانی لەگەڵ شاندی دەمپارتی، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتی بە پێداویستییە سیاسی و یاساییەكانەوە بەندە.

شاندی پارتی یەكسانی و  دیموكراسی لە ئیمرالی (دەمپارتی) لە بەیاننامەیكیدا ڕایگەیاندووە دوێنێ ڕۆژی هەینی لە زیندانی ئیمرالی كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەنجام داوە و نزیكەی سێ كاتژمێر و نیوی خایاندووە و جەختیشی لە تەندروستی باش و پڕ لە متمانە بەخۆبوونی ئۆجەلان كردەوە.
شاندەكەی دەمپارتی ئاژەی بەوە كردووە، لە كۆبوونەەكەدا ئۆجەلان رایگەیاندووە: یەكێك لە گرنگترین مۆدێلەكانی چارەسەر لە سەردەمی ئێستادا، دیموكراسی راوێژكارییە، كە بنەمایە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە زۆرانەی توركیا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.

ئۆجەلان پێشنیازی كردووە، شێوازی دیموكراسی ڕاوێژكاری پێویستە بگیرێتە بەر لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان پیادە بكرێت.

بەپێی بەیاننامەكە ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش كردووە پابەندن بە لێدوانەكەی كە لە بەیاننامەی 27ی شوباتدا دەرچووە، كە پەرەپێدانی پرۆسەكە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەكانەوە و جێبەجێكردنیشی لە روانگەیەكی دروست و گشتگیرەوە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتى ماوەبەسەرچوو: گرفتی بەنزین بە زوویی چارەسەر دەکەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

سەرەتا