04/10/2025 357 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان: دۆخى ئەوروپا بەرانبەر بە پەنابەران دژوار و خراپە

پەیام 

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕانیە باسی مەترسی ڕێگای لیبیاو توونس و گێڕانەوەی ژمارەیەك پەنابەر كە لەو وڵاتانە دەستگیر كراون دەكات.

بەكر عەلی دەڵێت: نزیكەی 300 هاووڵاتی پەنابەری هەریمی كوردستان لە لیبیاو تونس گیریان خواردووە، بەشێكیشیان كە ژمارەیان 81كەسە زیاتر لە دومانگە لە ژێر دەسەڵاتی میلشیاكاندا دەستبەسەرن كە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی ئازادكردن و گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەدان.

ناوبراو ئاشكرایكرد كە لە نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە شەش هەزار هاووڵاتی بە مەبەستی كۆچ هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە.

هۆكاری سەرهەڵدانەوە و بەردەوامی كۆچیش بۆ نادادی و بێكاری و خەمساردی دەسەڵاداران دەگەڕێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی لاوازیی ژێرخانەوە، دابارینێكی كاتی لە هەرێم دەبێتە كارەساتی مرۆیی

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    "بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كەمیكردووە، بەڵام هێنانی بۆ هەرێم زیادیكردووە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین لە هەولێر هاوكاریی سەرەتایی بەسەر ژمارەیەك زیانلێكەوتوواندا دابەشكرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکێتی لە ئەمڕۆوە لە حكومەت كشایەوە و تەواوی پۆستەکانی چۆڵ کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین: نووسینگەكانمان بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكانتان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر ئامادەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین ته‌واو ده‌بێت و باڕسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گـیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا