18 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
میسر.. هەردوو وەفدی فەڵەستینى و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە دانوستان دەكەن
پەیام
بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی دانوستانی ناڕاستەوخۆی بزووتنەوەی حەماس و وەفدی قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە میسر دەست پێ بكاتەوە.
وەفدەكەی حــەماس بە سەرۆكایەتی خەلیل حەییە و شاندێكی یاوەری لە میسرن و بڕیارە لەگەڵ وەفدێكی باڵای قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە شەرموششەیخ دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن.
میدیای قەوارەی زایۆنی بڵاوی كردوەتەوە، لە دانوستانەكاندا بڕیارە تیمی ئەمریكا، كە پێكدێن لە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها جارید كۆشنەر، زاوای تڕەمپ وەك نێوەندگیر بەشدار ببن.
لە هەمان كاتدا، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندەكان لەبارەی نەخشە ڕێگاكەی ئەوەوە كۆ دەبنەوە و وردەكارییەكان یەكلایی دەكەنەوە.
تڕەمپ وتیشی، لەماوەی یەك هەفتەدا دەبێت قۆناغی یەكەمی نەخشە ڕێگاكەی بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەززە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە