17 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئاستی وێرانكاری لە كەرتی غــ.ەززە بە لەسەدا 90 گەیشتووە

پەیام 

ڕاگەیاندنی حكومیی لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: ئاستی وێرانكاری لە كەرتەكە بە 90% گەیشتووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بە بۆنەی دووەمین ساڵەی جەنگی سەر كەرتی غەززە، ڕاگەیاندنی حكومیی لە كەرتی غەززە ئاشكرایكرد "ڕێژەی وێرانكاری لە كەرتەكە بە 90% گەیشتووە".

ڕاگەیاندنی حكومی ڕایشیگەیاند: قەوارەی داگیركەر 38 نەخۆشخانەی كەرتی غەززەی وێران و لە كار خستووە.

حكومەتی كەرتی غەززە ڕایشیگەیاندووە: سوپای زایۆنی 80%ی كەرتی غەززەی بە داگیركردن و ئاگر و كۆچپێكردن دەست بەسەردا گرتووە و زیاتر لە 200 هەزار تەن تەقینەوەی بەسەر كەرتەكەدا بەر داوەتەوە.

بەپێی ئەوەی ڕاگەیاندنی حكومیی ئاماژەی پێ داوە "لە دوو ساڵی ڕابردوودا 95%ی قوتابخانە وێران و زیانیان بەر كەتووە".

سەبارەت بە ئاماری شەهید و بێسەروشوێنەكانیش 76 هەزار و 639 حاڵەتە، 9500یان بێسەروشوێنن، لەو ژمارەیە زیاتر لە 20هەزاریان منداڵن.

169 هەزار 583 كەس بریندارن، 4800 حاڵەتی بڕینەوەی قاچ و دەستە، 1200 حاڵەتیان ئیفلیجییە.

بەپێی ئامارە فەڕمییەكە 2700 خێزان بەتەواوەتی لە تۆماری شارستانی سڕدراونەتەوە. زیاتر لە 12 هەزار حاڵەتی لەبارچوون بەهۆی كەمیی خۆراك و چاودێریی تەندروستییەوە تۆمار كراوە.

لە كۆتاییشدا ڕاگەیاندنی حكومیی لە كەرتی غەززە 460 حاڵەتی شەهیدبوونیشی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراكییەوە ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای بەریتانیا: نەوەیەكی نوێی چەكدارانی فەڵەستینى بەتوندى شەڕى ئیسڕائیل دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل لە كەرتی غـ.ەززە 835 مزگەوتی بە تەواوی خاپوور كردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگى سەر غـ.ەززەدا زیاترلە هەزار سەربازى ئیسرائیل كوژراون و 30 هەزاریش برینداربوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    وشكەساڵی هەڕەشەی وشكبوونی لەسەر دەیان بەنداوی ئێران دروستكردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاستی وێرانكاری لە كەرتی غــ.ەززە بە لەسەدا 90 گەیشتووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنی فەڵەستینی: پێویستمان بەكاتە بۆ كۆكردنەوەی تەرم و دیلەكان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. هەردوو وەفدی فەڵەستینى و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە دانوستان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتان پێشوازییان لە وەڵامى لایەنى فەڵەستینى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ كرد

سەرەتا