16 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
وشكەساڵی هەڕەشەی وشكبوونی لەسەر دەیان بەنداوی ئێران دروستكردووە
پەیام
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند: 19 بەنداوی گەورە لەبەردەم هەڕەشەی وشكبوونی تەواودان، ئەوەش بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی ڕووی لەو وڵاتە كردووە.
میدیای ئێرانی ڕایگەیاند: ئاوی بەنداوەكان بۆ ئاستێكی مەترسیدار و جێی نیگەرانی دابەزیوە، بە جۆرێك كە تێكڕای نزیكەی 200 بەنداوی سەرەكی لە سەرجەم وڵاتدا سەدا 35ی ئاویان تێدا ماوە.
ئامارە فەڕمییەكان كە لە ئاب، واتە مانگی هەشتی ئەمساڵ بڵاو كرانەوە دەریانخستووە: ئاستی ئاو بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، هەروەها سێ بەنداو بەتەواوی وشك بوون و 12ی دیكەیش لە وشكبوونی تەواو نزیكن.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لە ئێران، قەبارەی ئاوی كۆ كراوە لە بەنداوەكانی وڵاتدا تا 16ی ئابی ڕابردوو دابەزیووە بۆ نزیكەی 21 ملیار مەتر سێجا، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە 28 ملیار مەتر سێجا بووە، بە ڕێژەی 25% كەمی كردووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوە داوە، تاران یەكێك بووە لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی بەر كەوتووە، بەو هۆیەوە حكومەت ڕێوشوێنی توندی بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو گرتووەتە بەر.
كۆماری ئیسلامیی ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین كاریگەری وشكەساڵی لەسەرە لە جیهاندا و ڕێژەی بارانبارین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و ڕووبەڕووی چەندین شەپۆلی ماوەدرێژی گەرما وشكبوونەوە بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە