12 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
لە جەنگى سەر غـ.ەززەدا زیاترلە هەزار سەربازى ئیسرائیل كوژراون و 30 هەزاریش برینداربوون
پەیام
قەوارەی داگیركەری زایۆنی ئاماری زەرەر و زیانەكانی سوپاكەی لە جەنگی سەر كەرتی غەززە بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار سەربازی كوژراون.
وەزارەتی بەرگری قەوارەی داگیركەری زایۆنی دواین ئاماری تیاچوون و برینداربوونی سەربازەكانی بڵاو كردوەتەوە و رایگەیاندووە، لە دەستپێكی جەنگی سەر كەرتی غەززەوە لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 ـوە تاكو ئەمڕۆ هەزار و 150 سەرباز كوژراون و هەروەها نزیكەی 30 هەزار سەربازی دیكەش خۆیان وەك بریندار تۆماركردووە.
وەزارەتی بەرگری زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماری كوژراو و برینداران هی جەنگی سەر كەرتی غەززە و جەنگی لوبنانە و كۆی كوژراوەكان لە ریزی هێزە ئەمنییەكان و سوپان، جگە لە كوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، 40 لەسەدی كوژراوانی سوپا تەمەنیان كەمتر بووە لە 21 ساڵ، هەروەها 141 كوژراوی دیكەیان تەمەنی 40 ساڵییان تێپەڕكردبوو.
هەروەها ئەوەش ڕاگەیەنراوە، نزیكەی 80 هەزار هاووڵاتی لە فەرمانگە تایبەتمەندەكانی حكومەت خۆیان وەك بریندار و زیانلێكەوتووی جەنگ تۆماركردووە، هەروەها نزیكەی 30 هەزار سەربازیش خۆیان وەك بریندار و كاریگەرییە دەروونییەكان تۆماركردووە و چارەسەری دەروونی وەردەگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە