10 کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل لە كەرتی غـ.ەززە 835 مزگەوتی بە تەواوی خاپوور كردووە

پەیام 

لە دوو ساڵی ڕابردوودا سوپای زایۆنی 233 وتاربێژ و بانگخوازی لە غەززە شەهید كردووە 835 مزگەوتیشی وێران كردووە.

ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕأگەیاندنی حكومەت لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: داگیركەر سیاسەتی دڕندانە پەیڕەو دەكات بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگەی فەڵەستینی لە ڕووی ڕۆحی و ئەخلاقییەوە، ئەویش لەڕێی بەئامانجگرتنی پیاوانی ئایینی و خاپووركردنی مزگەوت و كەنیسەكانەوە.

سەوابتە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتووە، ژمارەیەك لە دیارترین بانگخواز و پێشنوێژ و وتاربێژان لە غەززە بەئامانج گیراون، لەنێویاندا یوسف سەلامە، وەزیر ئەوقاف و وتاربێژی پێشووی مزگەوتی ئەقسا كە لە ماڵەكەی خۆیدا شەهید كرا. هەروەها 232 بانگخواز و پێشنوێژی دیكەش شەهید كراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حكومیی غەززە ڕاشیگەیاندووە: بەپێی دوایین ئامارەكان قەوارەی داگیركەر 835 مزگەوتی بە تەواوی خاپوور كردووە، هەروەها زیانی بە 180 مزگەوتی دیكە گەیاندووە. سێ كڵێسای سەرەكییش لە شاری غەززە چەند جارێك بۆردومان كراون و بەشێكی لێ وێران كراوە و بەهۆیەوە 20 هاووڵاتیی مەسیحی گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای بەریتانیا: نەوەیەكی نوێی چەكدارانی فەڵەستینى بەتوندى شەڕى ئیسڕائیل دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل لە كەرتی غـ.ەززە 835 مزگەوتی بە تەواوی خاپوور كردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگى سەر غـ.ەززەدا زیاترلە هەزار سەربازى ئیسرائیل كوژراون و 30 هەزاریش برینداربوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    وشكەساڵی هەڕەشەی وشكبوونی لەسەر دەیان بەنداوی ئێران دروستكردووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاستی وێرانكاری لە كەرتی غــ.ەززە بە لەسەدا 90 گەیشتووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنی فەڵەستینی: پێویستمان بەكاتە بۆ كۆكردنەوەی تەرم و دیلەكان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسر.. هەردوو وەفدی فەڵەستینى و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە دانوستان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتان پێشوازییان لە وەڵامى لایەنى فەڵەستینى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ كرد

سەرەتا