17 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
لایەنی فەڵەستینی: پێویستمان بەكاتە بۆ كۆكردنەوەی تەرم و دیلەكان
پەیام
دەست پێ كردنەوەی دانوستانەكان لەكاتێكدایە كە بزووتنەوەی حەمماس ڕایگەیاندووە، ئامادەیی ئەوەیان تێدایە، كە تەواوی دیلە زیندووەكان بە یەك كاروان ڕادەستی مانگی سوور بكەن، بەڵام تەرمەكان كاتی دەوێت.
بزووتنەوەی حەمماس پێش بەڕێكەوتنی شاندەكەی لە قەتەرەوە بۆ میسر ڕایگەیاند، جەخت لەوە دەكەینەوە، كە پێویستە جەنگ كۆتایی پێ بێت و قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە كەرتی غەززە بكشێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوورین لەسەر ڕادەستكردنی دیلەكان.
حەمماس رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە میسر گفتوگۆ دەكەین لەبارەی چۆنێتی ڕاگرتنی جەنگ و، كشانەوەی هێزەكانی قەوارەی زایۆنی، هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان.
حەمماس ئەوەشی وتووە، بۆ دەست پێ كردنی قۆناغەكانی ئاگربەست داوامان كردووە، بۆردومانكردنی هەندێك ناوچەی دیاریكراوی كەرتی غەززە ڕابگیردرێت، چونكە تەرم و دیلەكان لە ناوچەی جیاوازن و پێویستمان بەكاتە بۆ كۆكردنەوەیان.
دانوستانەكانی حەمماس و قەوارەی زایۆنی لەكاتێكدایە، كە قەوارەی داگیركەر 75 لەسەدی خاكی كەرتی غەززەی داگیر كردووە و حەمماس سوورە لەسەر كشانەوەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە