19 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
دوای ئاگربهست ئاوارهكان دهگهڕێنهوه بۆ زێدی خۆیان
لە دووهەم ڕۆژی ئاگربەست، هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی لە ناو وێرانەکانی کەرتی غەززەدا، بەردەوامن لە سەر گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.
بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل، هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی کە لە باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بەرەوە باشووری کەرتەکە ئاوارە ببوون، دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی، بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان ناتوانن بە ئۆتۆمبێل خێزان و کەسوکاریان بۆ شوێنی خۆیان بگوازنەوە و بۆیەش ناچارن بە پێ ملی ڕێگە بگرن و یان کەڵک لە پاسکیل و عارەبانە وەربگرن.
ئەو ئاوارانە ناچاریشن لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان بە هۆی ئەوەی ماڵ و حاڵیان بە تەواوی وێران کراوە، لەسەر داروپەردووی ڕووخاوی ماڵەکانیان خێوەت هەڵبدەن و درێژە بە ژیانیان بدەن.
ئاگربەست لە غەززە، دوێنێ ١٠ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٢:٠٠ دەستی پێکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە