12 کاتژمێر پێش ئێستا
367 جار خوێنراوەتەوە
حـ.ەمـ.اس هەزاران چەكداری لەناو غەززە بڵاوکردەوە و ترەمپیش دەڵێت مۆڵەتمان داون
پەیام
حەماس هەزاران چەكداری لەناو غەززە بڵاوكردووەتەوە و كۆنترۆڵی تەواوی كەرتەكەی ڕاگەیاند، ترەمپیش دەڵێت، مۆڵەتمان داون.
وەزارەتی ناوخۆی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەڵمەتی پاككردنەوە و ڕێكخستنەوەی ئاسایشی كەرتەكەیان دەست پێكردووە، ئێستا بە تەواوی بەسەر میلیشیا چەكدارەكاندا زاڵ بوون و كۆنترۆڵی تەواوی غەززەیان لەژێر دەستە.
ڕاشیگەیاند: ژمارەیەك لەو كەسانەی بە كوشتنی خەڵك و ئاوارەكان و هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی داگیركەر تۆمەتبار بوون، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كوژراون، هەروەها 60 كەسیش لە ئەندامانی میلیشیا چەكدارییەكان دەستگیر كراون و بۆ شوێنی ئارام گوازراونەتەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكی دایەوە كە حەماس دووبارە خۆی پڕچەك دەكاتەوە و وەكو پۆلیسی فەڵەستینی دێتەوە مەیدان، و ڕایگەیاند: لەو بابەتە تێ دەگەین.
ترەمپ دەڵێت: حەماس دەیەوێت كێشەكانی ناو غەززە چارەسەر بكات و لەو بابەتەشدا ڕاشكاون، ماوەیەكى كاتیمان پێ داون بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكەن و چاودێریی دۆخەكە بكەن بۆ ئەوەی تاوانی گەورە ڕوو نەدات.
جێی باسە دوێنێش وەزارەتی ناوخۆی غەززە ڕایگەیاند، لێبوردنی گشتییان بۆ هەموو ئەو كەسانە دەركردووە كە ئەندامی میلیشیا و گرووپە چەكدارەكانن بەڵام دەستیان لە كوشتنی خەڵكدا نییە. بۆ ئەوەی لە ڕووی یاسایی و ئەمنییەوە كێشەیان چارەسەر بكرێـت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە