12 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی میسڕ خەڵاتی مەزنی نیل دەبەخشێتە دۆناڵد ترەمپ
پەیام
هەرچەندە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێ نەدرا، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆكی میسڕ خەڵاتێكی گەورە بە دۆناڵد ترەمپ دەبەخشێت.
وتەبیژی سەرۆكایەتیی میسڕ ڕایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە خەڵاتی مەزنی نیل ببەخشێتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ڕاشیگەیاند، میسڕ پێی وایە ترەمپ ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە و كەمكردنەوەی ململانێكان، بەتایبەت لە چارەسەر و ڕاگرتنی جەنگی غەززەدا، بۆیە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی لوتكەی شەرەم شێخ، خەڵاتەكەی پێ دەبەخشێت.
خەڵاتی مەزنی نیل ناسراوە بە "قەلادەی نیل" و بەرزترین ئاستی ڕێزلێنانی میسڕە و دەبەخشرێتە ئەو كەسانەی كاریگەریی گەورەیان لەسەر خەڵكی ئەو وڵاتە هەیە، پێشتر بە ژمارەیەك سەرۆك وڵات و لەنێویاندا ماندێلا بەخشراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە