12 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ نزیكەی دوو هەزار دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد دەكرێن
پەیام
لە بەرانبەر ئازادكردنی دیلە زایۆنییەكاندا كە ئەمڕۆ حەماس ئازادی كردن، بڕیارە ئەمڕۆ قەوارەی داگیركەری زایۆنی نزیكەی دوو هەزار دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد بكات.
ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاوی كردوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ قەوارەی زایۆنی هەزار و 966 دەستگیركراوی فەلەستینی لە زیندانەكانیدا ئازاد بكات، كە 250 كەس لەوانەی بە سزای هەتاهەتایی سزا درابوون.
بەپێی ئەوەی رۆیتەرز بڵاوی كردوەتەوە، هەزار و 716 كەس لەوانە، لەو كەسانەن كە خەڵكی كەرتی غەززەن و دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام 250 كەسی دیكە كە سزای تاهەتاییان هەبووە، دەگەڕێنرێنەوە بۆ قودس، كەناری رۆژاوا، كەرتی غەززە و وڵاتانی دیكە.
لە نێو ئەو كەسانەی كە زیندانی تاهەتایی بوو، بەشێكیان لە ڕێكەوتنی ئاگربەستدا مەرجی ئەوەیان لەسەر دانراوە كە بچنە وڵاتانی دەرەوە و لە فەلەستیندا نەبن، هەروەها ژمارەیەك لە سزادراوە ناودارەكان لەلایەن حەماسەوە داوای ئازادكردنیان كرا، بەڵام قەوارەی زایۆنی ڤیتۆی لەسەریان هەبوو، ڕەتكراوەتەوە كە ئازاد بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە