4 کاتژمێر پێش ئێستا
197 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومهر نوسراوێكی نهێنی بڵاو كردهوه
پهیام
سۆران عومهر، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، رایگهیاند، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەقاچاخ بردنی نەوت دەگیرێتەبەر.
سۆران عومهر، نوسراوێكی نهێنی بلاو كردوهتهوه و ههروهها ڕایگهیاندووه، دوای ئەوەی داوام کرد سزای ئەوانە بدرێ کە نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن نەک موچەی خەڵک ڕابگیرێت، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم ڕێکاری یاسایی دەستنیشان دەکات.
ههروهها راشیگهیاند، لە ٢/٩/٢٠٢٥ لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کەسەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانیمان کرد، ئەم نامەم بەدەستی پێدا، داوام لێکرد ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەوانەی نەوتی هەرێم بەقاچاخ دەبەن نەک سزای موچەخۆران بدرێت.
لەوەڵامدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەوردی ڕێکاری یاسایی دیاری دەکات دەرهەق بەوانەی نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن، ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەم ڕێکارە دەستنیشان دەکرێت، بەهیوای ئەوەی نەوتی هەرێم سۆمۆ بیفرۆشێ و شایستەی دارایی هەرێم وەربگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە