4 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
توركیا داوای تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا ده‌كات
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوا له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات، خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و تێكه‌ڵی سوپای سووریا ببن.
له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له میسڕه‌وه بۆ توركیا، سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: له هه‌موو بوار و ئاستێكدا په‌یوه‌ندیی چڕ و توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا هه‌یه و به‌رده‌وامن له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: ئه‌حمه‌د شه‌رع و هاوڕێكنی له دیمه‌شق به ته‌نیا به‌جێ ناهێڵین.
له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانیشه‌وه ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: زۆرجار هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ڕێگه‌ی هه‌ڵه نه‌گرنه به‌ر و پشتگیریی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكه‌ن. یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌په‌له‌شیان له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سووریا هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و وڵاته خێرا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێـت: هه‌ركه‌س ڕوو له ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق بكات بۆ دانوستان و گفتوگۆ سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش كه به دوای به‌رگریكار و پارێزه‌رێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، شكست ده‌هێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە