5 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر: سكاڵام له‌سه‌ر مه‌لیكی دۆلار تۆماركرد و به ئه‌نجام گه‌یشت
په‌یام
دوای سكاڵایه‌كی سۆران عه‌مه‌ر له‌سه‌ر به‌قاچاخ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاریدا ڕێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.
سۆران عومه‌ر ڕایگه‌یاند كه له 2ی ئه‌یلوولی 2025، له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان كردووه و داوای لێكردووه ڕێكاری یاسایی توند دژی ئه‌وانه بگیرێته‌به‌ر كه نه‌وتی هه‌رێم به قاچاخ ده‌به‌ن، نه‌ك سزای مووچه‌خۆران بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ڵامی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران "ئه‌رێنی بووه"، به پێی ئه‌و نوسراوه نهێنیه‌ی كه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه به ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی به حكومه‌تی فیدراڵی، به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجه‌ی 2023.
به‌پێی نوسراوه‌كه، هه‌ر قاچاخچێتییه‌ك به تاوان داده‌نرێت و داهاتی نه‌وت ده‌بێت بچێته خه‌زێنه‌ی گشتییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دێت.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا ڕێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر به قاچاخچێتی نه‌وت ده‌گیرێته‌به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە