5 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێك له ئازادكراوه‌كان ده‌ڵێت؛ ڕێگای پێدراوه له تونێله‌كاندا نوێژ بكات و ته‌ورات بخوێنێته‌وه
دیلێكی ئازادكراوی زایۆنی ده‌ڵێت: له زیندانه‌كانی حه‌ماسدا ڕێگه‌ی پێ دراوه نوێژ بكات و ته‌وراتیشی بۆ دابین كراوه.
ماتان ئینگرێست، یه‌كێك له‌و دیلانه‌ی سوپای زایۆنییه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئازادی كرد، قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیلی كردووه و ئاشكرای كردووه: داوام له حه‌ماس كرد "تیڤلین"م بۆ بهێنن كه سندوقێكی بچووكی چه‌رمه و جووله‌كه‌كان له‌كاتی نوێژدا به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها كتێبی نوێژكردن "سیدور" و ته‌وراتم بۆ بهێنن. ئه‌وانیش ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی داوام كردبوو بۆیان هێنام.
ئه‌و دیله ئازادكراوه ده‌ڵێت: كه‌تیبه‌كانی قه‌سام ئه‌و پێداویستیانه‌یان له‌و شوێنانه ده‌ستكه‌وت كه پێشتر سوپای ئیسرائیلی لێ بوو. ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژانه سێ جار له‌ناو تونێله‌كاندا نوێژی كردووه و جارێكیان به موعجیزه له هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلی ڕزگاری بووه.
پێشتر كه‌تیبه‌كانی قه‌سسام جه‌حتی له‌وه كردبووه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنی گیانی دیله‌كان ده‌دات، چه‌ند جارێكیش هۆشداریی دابوو كه سوپای زایۆنی به مه‌به‌ست دیله‌كانی خۆی به‌ئامانج ده‌گرێت و بۆردومانیان ده‌كات.
مامه‌ڵه‌ی دروست و نه‌رمی حه‌ماس له‌گه‌ڵ دیله زایۆنییه‌كان له‌كاتێكدایه دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له زیندانه‌كانی داگیركه‌ردا تووشی سه‌ختترین جۆری ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌بن و به خراپترین شێواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە