3 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ئێران كۆتاییهاتنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند
پەیام
ئێران كۆتاییهاتنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند و داوادەكات دۆسیەی ئەتۆمیی لە كارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دووربخرێتەوە.
لە ڕاگەیەرنراوێكدا وەزراەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی كردووەتەوە، بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كە بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی یان بەرجام ناسراوە، لە 18ی ئۆكتۆبەری 2025ەوە واتە ئەمڕۆ وادەكەی تەواو دەبێت و پێویستە تەواوی سنووردارییەكان كە پەیوەستن بەم دۆسیەوە هەڵبوەشێنەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، پێویستە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لە كارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دوور بخرێتەوە و وەك بەرنامەیەكی ئەتۆمیی ئاشتییانەی وڵاتێك، كە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی نییە و ئەندامی هاوپەیمانی قەدەغەی چەكی ئەتۆمییە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
وەزارەتی دەرەوی ئێران ڕەخنەی لە هەنگاوەكەی سێ وڵاتە ئەوروپییەكە گرت بەوەی، كە گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانیان كارا كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەم هەنگاوە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، بەتیابەت دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە 2018 و ڕەتكردنەوەی ڕووسیا و چین بۆ گەڕاندنەوەی سزاكان.
هەروەها جەختی لەوە كردووەتەوە، تاران وزەی ئەتۆمیی بۆ مەبەستی ئاشتی بەكار دەهێنێت و سوپاسی ئەو وڵاتانە دەكات كە پشتیوانی دەكەن وەك چین و ڕووسیا و جەزائیر و پاكستان و وڵاتانی دیكە.
ڕێككەوتنامەی ئەتۆمیی ئێران لە 2015 لە نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئێران لە ڤییەنا واژو كرا و لە 2018 ئەمریكا بەشێوەیكی تاكلایەنانە لێی كشایەوە و ئەمڕۆیش ئێران كۆتایی ئەو ڕێككەوتننامەیەی ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە