4 کاتژمێر پێش ئێستا
458 جار خوێنراوەتەوە
لە ماوەی ئاگربەستدا بەهۆی هێرشەکانەوە 34 کەس لە غــ.ەززە شەهیدبوون
پەیام
قەوارەی زایۆنی تا ئێستا زیاتر لە 100 پێشێلكاری لە ڕێككەوتنی ئاگربەستی جەنگی سەر غەززە ئەنجام داوە و بەهۆیەوە دەیان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون.
لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی غەززە بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، هێزەكانی قەوارەی زایۆنی لە سەرەتای چوونە بواری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگبەستی جەنگی سەر كەرتی غەززە لە 10ی ئەم مانگەوە 129 پێشێلكاری لە ناوچە جیاوازەكانی كەرتەكە ئەنجام داوە و بووەتە هۆی شەهیدبوونی 34 فەڵەستینی و برینداربونی 122ی دیكە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە قەوارەكە بەردەوامی بە هێرشە خوێناوییەكانی دەدات و نوێترین پێشێلكرایشی بۆردومانی ڕاستەوخۆی ئۆتۆمبێلێك بووە لە ڕۆژی ڕابردوودا كە ئەندامانی خانەوادەی ئەبو شەعبانی لە حەی زەیتوونەوە بۆ شاری غەززە گواستووەتەوە و بووەتە هۆش شەهیدبوونی 11 ئەندامی مەدەنی خانەوادەكە كە حەوت منداڵ و سێ ژنیان تێدا بووە.
ناوەندی غەززە بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕوونی كردووەتەوە، ئەم كارانە پێشێلكاری ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە و وێنەدانەوەی بێبایەخكردنی ژیانی مەدەنییەكان و پێداگرییە لە بەردەوامی سیاسەتی كوشتن و وێرانكاری.
هۆشداریشی لە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە و داوای لێكردوون كە جوڵەی بەپەلە بكەن هەروەها دەڵێت: زیادبونی ئەو پێشێلكارییانە هانی قەوارەكە دەدات بەردەوامی بە تاوانەكانی بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە