1 رۆژ پێش ئێستا
450 جار خوێنراوەتەوە
لە 2024 دا 62 هەزار كەس لە توركیا بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیانلەدەستداوە
پەیام
سەكۆی (مافەكانی هەوای پاك)ی توركی دەڵێت: توركیا لەڕووی كەشوهەواوە پیسترین وڵاتی ناوچەكەیە و تەنیا لە ساڵی 2024دا بەهۆی پیسبوونی هەواوە نزیكەی 62 هەزار كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەكۆكە پیسبوونی هەوا لە توركیا زۆرترین تێچووی ئابووری هەیە كە ساڵانە دەگاتە 138 ملیار دۆلار، هۆكارەكانی پیسبوونیش بۆ وزەی با و بەكارهێنانی سووتەمەنی بۆ گەرمكردنەوە و دووكەڵی ئۆتۆمبیلەكان دەگەڕێتەوە.
دەنیز گۆمۆشێڵ ڕێكخەری سەكۆكەیش ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی تەنۆلكە وردەكانەوە لە ساڵی 2024دا لەسەرانسەری توركیا 62 هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، پارێزگاكانی (ئیگدیر و ئیرزینجان و كوتاهیا) پیسترین ناوچەی توركیان، هۆشداریش لە كوالێتی هەوا لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دراوە.
شیدم چاغلایان نوێنەری پزشكانی لەپێناو ژینگەیش ڕایدەگەیەنێت: تەنۆلكە وردەكان دەتوانن دیوارەكانی سییەكان ببڕن و دواتر بچنە كۆئەندامی خوێنبەرەكانەوە، وتیشی: پیسبوونی هەوا بە تەنۆلكە وردەكان، لە ڕووی تەندروستییەوە گرنگە، چونكە دەبنە هۆكاری گیانلەدەستدانی پێشوەختەی ساڵانەی نزیكەی حەوت ملیۆن و 800 هەزار كەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە