1 رۆژ پێش ئێستا 393 جار خوێنراوەتەوە

فەرەنسا و بەریتانیا بەنیازن هێزێكی نێودەوڵەتی لە غــ.ەززە بڵاو بكەنەوە

پەیام 

فەرەنسا و بەریتانیا بەنیازن دوای چەكدانانی حەماس، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزێكی نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاو بكەنەوە.

لە لێدوانێكدا پاسكال كۆن ڤافڕۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕەوانەكردنی هێزێكی لەو جۆرە بۆ غەززە،  پێویستی بە مۆڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ ئەوەی جموجۆڵە سەربازییەكە بنەمایەكی یاسایی نێودەوڵەتی هەبێت و ڕێگریی و ناڕەزایی وڵاتانی بەدوادا نەیەت.

باس لەوەش دەكات، فەرەنسا لە نزیكەوە لەگەڵ هاوبەشەكانی وەكو ئەمریكا و وڵاتە هاوپەیمانەكانی دیكە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەركێكی نێودەوڵەتی لەم جۆرە دەكات.

دووپاتیشی دەكاتەوە، پلانێكی لەم جۆرە دەبێت لە ڕێگەی پەسەندكردنی بڕیارێك بێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا بۆ ئەوەی بخرێتە چوارچێوەیەكی یاساییەوە.

پاسكال لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش كرد، گفتوگۆكان بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژە بڕیارێك لەم بارەیەوە هێشتا بەردەوامن، بە تایبەت لەگەڵ ئەمریكییەكان و بەریتانییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی ئاگربەستدا بەهۆی هێرشەکانەوە 34 کەس لە غــ.ەززە شەهیدبوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كۆتاییهاتنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حــ.ەمــ.اس: پابەندبوونی خۆمان بە ڕێككەوتنی ئاگربەست دووپات دەكەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئــ.یسرائیل بە دزینی ئەندامی جەستەی تەرمە فەڵەستینییەكان تۆمەتباردەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا دەیەوێت ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سووریا تا 2028 درێژبكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە 2024 دا 62 هەزار كەس لە توركیا بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەرەنسا و بەریتانیا بەنیازن هێزێكی نێودەوڵەتی لە غــ.ەززە بڵاو بكەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێشیلكارییەكانی ئیسرائیل هەڕەشە لە تێكدانی ئاگربەست دەكات

سەرەتا