1 رۆژ پێش ئێستا
536 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئــ.یسرائیل بە دزینی ئەندامی جەستەی تەرمە فەڵەستینییەكان تۆمەتباردەكرێت
پەیام
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە سوپای زایۆنی بە دزینی ئەندامەكانی جەستەی تەرمە فەلەستینییەكان تۆمەتبار كرد، هەروەها داوای پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی كرد بۆ ئاشكراكردنی ئەم تاوانە كە بە "تاوانێكی ترسناك" وەسفی دەكات.
نووسینگەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، داگیركەران لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 120 تەرمیان لە ڕێگەی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە ڕادەست كردووە، زۆربەی تەرمەكان لە دۆخێكی خراپدا بوون بە جۆرێك ڕووبەڕووی لەسێدارەدانی مەیدانی و ئەشكەنجەی ڕێكخراو بوونەتەوە.
دەشڵێت: هەندێك لە شەهیدەكان چاویان بەستراو و دەست و قاچیان بەسترابووەوە، لەكاتێكدا نیشانەی خنكان و پەت لەسەر ملی ژمارەیەكی دیكە لە جەستەی ئەوانی دیكەدا دەبینرا، كە ئەمەش نیشانەی كوشتنی بە ئەنقەستە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەكە، بەشێك لە ئەندامەكانی جەستەی چەندین شەهید ون بوون، لەوانە چاو و گلێنەی چاو و ئەندامەكانی دیكە، ئەمەش پشتڕاستی دزینی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ لەلایەن داگیركەرانەوە دەكاتەوە لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی تەرمەكاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە