3 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
ژمارهی ئهوانهی گیانیان لهدهست داوه گهیشتوهته زیاتر له 68 ههزار كهس
لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٩ کەسی دیکە لەسەر ژمارەی قوربانیانی غەززە بە هۆی هێرشەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی زیاد بوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی لە کەرتەکە شههید بوون گەیشتووەتە ٦٨ هەزار و ١١٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی ، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٩ تەرم گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە کە لەو ژمارە ٢٣یان لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندا دەرهێنراون و هەروەها ٢١ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای قهوارهی زایۆنی لە کەرتی غەززە شههیدبوون، گەیشتووەتە ٦٨ هەزار و ١١٦ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٢٠٠ کەس.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە