4 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
دوو ته‌رمی دیكه له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ڕاده‌ست كرایه‌وه
ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه ڕاده‌ست كرانه‌وه و ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌ززه‌ش ده‌ڵێ: شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و گولله به سه‌ر و سنگیانه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ له ڕێی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ته‌رمی 15 شه‌هیدی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه كرانه‌وه.
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: تائێستا و له دوای چوونه بواری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه 135 ته‌رمی ڕاده‌ست كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه چه‌ندین له‌و ته‌رمانه‌ی ڕاده‌ست كراونه‌ته‌وه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان و ده‌ستدرێژی ئاشكرای وه‌ك لێدان و ده‌ست و چاوبه‌ستن و ژماره‌یه‌كیشیان شوێنی فیشه‌ك به سه‌ر و سنگیانه‌وه دیاره.
به‌پێی زانیارییه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان تائێستا و به چوار كاروان 135 ته‌رمی شه‌هیدانی كه‌رتی غه‌ززه كه ئه‌مڕۆ دواهه‌مینیان بوو، ڕاده‌ست كراونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە