5 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
لهدوای واژووكردنی ئاگربهست؛ 156 كهس بوونهته قوربانی
پهیام
ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە بڵاوی کردەوە کە دوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ٣٤ فەڵەستینی شههیدبوون و ١٢٢ی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای ئەمریکایی X بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە، سوپای داگیركهری زایۆنی لە دوای ئاگربەستیش بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی.
بە پێی ڕاگەیاندراوی ئەو ناوەندە، سوپای زایۆنی لە ڕۆژی ئاگربەستەوە (٩ی ئۆکتۆبەر) ١٢٩ هێرشی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شههیدبوونی ٣٤ فەڵەستینی و برینداربوونی ١٢٢ی دیکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە هاتووە کە دوایین هێرشی سوپای قهوارهی زایۆنی شههیدبوونی ١١ کەسی ئەندامی یەک خێزانی لێکەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە