4 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى پێشێلکردنى ئاگربەستەوە دەیان فەڵەستینی شەهید بوون
پەیام
دوای 11 ڕۆژ لە واژووكردنی ئاگربەست و هەروەها دوای 735 رۆژ لە جەنگ، قەوارەی داگیركەری زایۆنی بۆردومانی كەرتی غەززەی كردەوە و دەیان فەلەستینی شەهیدبوون.
قەوارەی داگیركەری زایۆنی ڕایگەیاندووە، بۆردومانی چەند شوێنێكیان لە كەرتی غەززە كردووە، پێش بۆردومانەكەش حكومەتی زایۆنی بڕیاری ڕاگرتنی هاوكارییە مرۆییەكان و داخستنی تەواوی دەروازە سنورییەكانی كەرتی غەززەی دەركرد.
دوای بۆردومانەكانیش جارێكی دیكە دەروازە سنورییەكان كرانەوەو سوپای زایۆنی رایگەیاند، حەماس پێشێلی ڕێكەوتنەكەی كردووە و وەك وەڵامێك بۆ پێشێلكارییەكان بۆردومانی چەند پێگەیەكیان لە كەرتەكە كردووە.
سوپای زایۆنی لەگەڵ كردنەوەی دەروازەكاندا بۆردومانی حەی توفاحی لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە كرد و بەو هۆیەوە سێ فەلەستینی شەهیدبوون، ئەمە لەكاتێكدایە كە سوپای داگیركەر رایگەیاندبوو كە ئاگربەست بەردەوامە.
هەروەها هەر ئەمڕۆ سوپای زایۆنی لە سێ كاتی جیاوازدا بۆردومانی شاری خانیونیسی لە باكوری كەرتی غەززە كرد و چەندین بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی شارەكە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای زایۆنی رایگەیاندووە، تەقەیان لە خەڵكی دانیشتووی گەڕەكی شوجاعییە كردووە بە پاساوی ئەوەی لە هێڵی زەردی ئاگربەست نزیكبوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە