5 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
له‌میسر گفتوگۆكان له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
شاندێكی حه‌ماس له میسڕه، نێرده و زاوای تره‌مپیش له قه‌واره‌ی زایۆنین.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای زایۆنی بۆردومانی سه‌ختی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد و بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی ڕایگه‌یاند ته‌نیا یه‌كشه‌ممه 153 تۆن ته‌قه‌مه‌نیان ئاڕاسته‌ی غه‌ززه كردووه، شاندی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس گه‌یشتنه میسڕ و هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆف، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جارید كۆشنه‌ر، زاوای دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتنه قه‌واره‌ی زایۆنی.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه ، شانده‌كه‌ی حه‌ماس له میسڕ گفتوگۆ له‌باره‌ی دیداری لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن كه بڕیاره قاهیره میوانداریی بكات، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر داهاتووی غه‌ززه دوای جه‌نگ ده‌كه‌ن.
فرانس پرێس ده‌ڵێت، ئامانجی دانوستانه‌كانی میسر یه‌كخستنی ڕای فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و قسه‌كردنه له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كارامه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه، حه‌ماسیش به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بێت و غه‌ززه ڕاده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه بكات.
هاوكات هه‌ریه‌ك له ویتكۆف و كۆشنه‌ر له قه‌واره‌ی زایۆنی دانوستان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی ئاشتییه‌وه ده‌كه‌ن.
میدیای فه‌رمی له زاری ویتكۆفه‌وه گواستویه‌تیه‌وه كه ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و ڕێگه ناده‌ن شه‌ڕ ده‌ست پێ بكاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە