4 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
توونس.. به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه 40 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونسی ڕایانگه‌یاند: دوای نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته، 40 كۆچبه‌ری نایاسایی گیانیان له‌ده‌ست داوه و 30 كه‌سی دیكه‌ش ڕزگار كراون.
وه‌لید شه‌تبه‌ری وته‌بێژی دادگار پارێزگای مه‌هدیه به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویداوه، وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان 70 كه‌س له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون.
شه‌تبه‌ری ڕایشیگه‌یاند: 40 ته‌رم له‌نێو ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێنراوه‌ته‌وه، كه منداڵێكی شیره‌خۆره‌یان له‌نێودایه و 30 كه‌سی دیكه‌ش ڕزگار كراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقیا و بیابانی باشوورن.
جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی كۆچ له جیهاندا داده‌نرێت، و به‌پێی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2014ه‌وه تاكو ئێستا 32 هه‌زار و 803 كه‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه، یاخود ون بوون.
له‌مساڵانه‌ی دواییشدا وڵاتی تونس كه كه‌ناراوه‌كانی كه‌متر له 150 كیلۆمه‌تر له دوورگه‌ی لامبیدۆسای ئیتاڵیاوه دووره و هه‌روه‌ها لیبیای دراوسێی، بوونه‌ته خاڵی سه‌ره‌كی بۆ ڕۆیشتنی كۆچبه‌ران له باكووری ئه‌فریقاوه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە