4 کاتژمێر پێش ئێستا 300 جار خوێنراوەتەوە

مانگی داهاتوو عێراق لەگەڵ نەوتی هەرێم نەوتی كەركووكیش هەناردە دەکات

پەیام
 
لە مانگی داهاتووەوە عێراق لەگەڵ نەوتی هەرێمی كوردستاندا، نەوتی كەركووكیش ڕەوانەی توركیا و لەوێوە بازاڕەكانی جیهان دەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرای كردووە، سەرەتای مانگی داهاتوو، لەگەڵ نەوتی هەرێمی كوردستاندا، حكومەتی عێراق نەوتی پارێزگای كەركووك لەڕێی بۆریی نەوتی عێراق - توركیاوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكات.

ماوەی دوو ساڵو نیوە هەناردەی نەوتی هەرێم و كەركووك ڕاگیراوە. نزیكەی مانگێكیشە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووەتەوە، بەپێی زانیارییەكانی ڕۆیتەرز بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك هەناردە بكرێت.

ئەم هەنگاوەی عێراق بەشێكە لە بەرەوپێشبردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان و دوای ڕێككەوتنی سێقۆڵیی نێوان بەغداد و هەولێر و كۆمپانیا بیانییەكانی نەوتە بۆ بەرهەمهێنانی 280 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەناو هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیلیان لەڕێی نەوتەوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك پاڵپشت دەبێت بۆ داهاتەكانی عێراق و كەمكردنەوەی فشاری دارایی، هەروەها بەندەری جەیهانی توركیش دەكاتەوە ناوەندێكی ستراتیژیی جیهانی بۆ هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەورووپا و ئەمریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی داهاتوو عێراق لەگەڵ نەوتی هەرێم نەوتی كەركووكیش هەناردە دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٥ دۆلارەوەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ: سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ڕووسیا زۆر گه‌وره‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت به‌رز بوه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بانگه‌شه‌وه‌؛ حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆنابێته‌وه‌ و هێشتا مووچه‌ی مانگی هه‌شت نه‌دراوه‌

سەرەتا