3 کاتژمێر پێش ئێستا 340 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

پەیام 

باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دوای ساڵێك لە كردنەوەی دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان كردەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی لە بەغدا؛ ئیگنازیۆ كاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا، ستایشی هەوڵی حكومەتی عێراقی كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژینگەی بازرگانی و بەهێزكردنی شەفافیەتی یاسایی و هەوڵدان بۆ باشتركردنی گوزەرانی عێراقییەكان.

بەرپرسەكەی سویسرا، رایگەیاند، لە باڵیۆزخانەكەیان دەست دەكەنەوە بە پێدانی ڤیزای بازرگانی و گەشتیاری بە عێراقییەكان، بەبێ ئەوەی پێویست بكات بچنە وڵاتی ئوردن.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە باسكردنی پرسی ڤیزا، هەروەها باس لە پرسی كۆچ، وزەی نوێبوەوە، بەڕێوەبردنی ئاو كراوە.

دوای 33 ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەكەی، مانگی نۆی ساڵی پار سویسرا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا كردەوە، بەبێ ئەوەی ڤیزا پێشكەش بكات، بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای ئەو وڵاتە؛ عێراقییەكان پێویست بوو بچنە وڵاتی ئوردن و لەوێ داواكاری پێشكەش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی ده‌یان سه‌ربازی سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تاكو ئێستا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. داواكراوه‌ ئه‌مڕۆ باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌ندرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەت (باری لەناكاو) بۆ كەمئاوی ڕابگەیەنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی كاندیدەكەی پەڕلەمانیان دەستگیر كرد

سەرەتا