3 کاتژمێر پێش ئێستا 492 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

پەیام
 
گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و فەنزوێلا زیاتر بوون و، لە نوێترین پێشهاتدا ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی شەڕكەری لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كردووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، لە سەرچاوەكانییەوە لە سوپای ئەمریكا گواستوویەتییەوە، فڕۆكەی جەنگی جۆری بی وەن لە فڕۆكەخانەی دایسی ئاسمانیی لە تەكساس فڕیوە و لە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەكانی نزیك لە فەنزوێلا جێگیربووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆژنامە ئەمریكییە بڵاوی كردوەتەوە، یەكەمین جارە فڕۆكەی ئاست بەرزی لەو شێوەیە ڕەوانەی ناوچەی كاریبی بكرێت، لەكاتێكدا خێرایی ئەو جۆرە فڕۆكانەی لە سەرووی خێرایی دەنگەوەیە و دەتوانێت 75 هەزار تەقەمەنی هەڵبگرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی چاودێریكردن ئەنجام بدات، پێگەی تایبەت لە دەریا و لە وشكانیدا بە ئامانج بگرێت.

بەرپرسە سەربازییەكەی ئەمریكا بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی وتووە، سەدان بەلەمی سەربازی لە نزیك ئاوەكانی فەنزوێلا جێگیركراون كە دەتوانن لە كاتێكی كەمدا بگەنە سنوورە وشكانییەكانی ئەو وڵاتە.

هەروەها سەرۆكی ئەمریكاش پێشتر رایگەیاند، هەنگاوی داهاتوویان لە دژی فەنزوێلا بە ئامانجگرتنی ناوجەرگەی وڵاتەكەیان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئۆنروا ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پووتین و تڕه‌مپ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توونس.. به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ 40 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، زیلینیسكی داوا لە ترەمپ دەکات فشاری زیاتر بخاتە سەر پووتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاگربەست بەردەوامە و كاتیش بۆ چەكدادانی حــ.ەمــ.اس دیارینەكراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئه‌مریكا دژی سیاسه‌ته‌كانی تڕه‌مپ خۆپیشاندان كرا

سەرەتا