5 کاتژمێر پێش ئێستا 363 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی لە كنێستی قەوارەی داگیركەری زایۆنی كرد بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە قەوارەكەوە.

پاش پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایەك لەلایەن كنێستی قەوارەی داگیركەری زایۆنییەوە كە ڕێگا بە لكاندنی كەناری رۆژاوای فەلەستین بە قەوارەكەوە دەدات، دەیان وڵاتی جیهان ئیدانەی ئەو هەوڵەیان كرد و بە پێشێلكردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەكانیان ناوبرد.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئیدانەی دەرچواندنی یاساكەی كرد و ڕایگەیاند، هەوڵەكانی قەوارەی داگیركەری دەرفەتی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا كەمدەكاتەوە و درێژە بە دۆخی داگیركاری دەدات.

هەروەها هەریەكە لە میسر، ئوردن، ئیندۆنیسیا، پاكستان، توركیا، جیبیوتی، سعودییە، سەڵتەنەی عومان، غامبیا، فەلەستین، قەتەر، كوێت، لیبیا، مالیزیا، نەیجیریا، كۆمكاری عەرەبی و ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامیش ئیدانەی هەر هەوڵێك بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوایان بە قەوارەكەوە كرد.

پاش هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش، قەوارەكە یاساكەی هەڵپەسارد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی ده‌یان سه‌ربازی سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تاكو ئێستا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. داواكراوه‌ ئه‌مڕۆ باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌ندرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەت (باری لەناكاو) بۆ كەمئاوی ڕابگەیەنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكوژی كاندیدەكەی پەڕلەمانیان دەستگیر كرد

سەرەتا