4 کاتژمێر پێش ئێستا
315 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە، سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دهبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت
سبەى شەممە 25-10-2025
کەش / ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
مەوداى بینین / 8– 10کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
24-10-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە