4 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
سكاڵای دوو پارێزەرەكەی كۆمەڵی دادگەری لەسەر زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی گەیشتە قۆناغی لێكۆڵینەوە
پەیام
سكاڵای یاسایی تۆماركراو
لەلایەن دوو پارێزەری سەر بە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دژی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی،
بەهۆی نمایشێكی شانۆییەوە كە بە سووكایەتیكردن بە حیجابی ئیسلامی و جلوبەرگی ڕەسەنی
كوردی لێكدرایەوە، گەیشتە قۆناغی لێكۆڵینەوە.
بەپێی زانیارییەكانی
پەیام، بە فەرمی دەست بە لێكۆڵینەوەی ورد لە دۆسییەی سكاڵاكە لە دادگای لێكۆڵینەوەی
سلێمانی كراوە و چاوەڕوان دەكرێت دادگا بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەكان و لێپرسراوانی
زانكۆكە بكات.
شانۆكەی زانكۆی
ئەمریكی لەسلێمانی كە تێیدا كۆمەڵێك ئافرەت جلوبەرگی باڵاپۆشی ژنان فڕێ دەدەن و بە
جلوبەرگی پیاوانەوە دەرئەكەون لای كۆمەڵگە و بەتایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی
كاردانەوەی توندی لێ كەوتەوە و بە سوكایەتی بە حیجاب و پیرۆزییەكانی ئیسلام و كۆمەڵگەی
كوردی دانرا.
دوای بڵاوبوونەوەی
گرتە ڤیدیۆییەكانی شانۆكە، هەردوو پارێزەر بێستون عومەر و روپاك ئەحمەد كە سەر بە
كۆمەڵی دادگەریی كوردستانن، لە شاری هەولێرەوە بە فەرمی سكاڵای یاساییان لەسەر
زانكۆی ئەمریكی تۆمار كرد.
ئەو پارێزەرانەی
سكاڵاكەیان تۆمار كردووە، جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە یاسا سەروەر بێت و زانكۆی
ئەمریكی و ئەو لێپرسراوانەی كە ڕێگەیان بەم نمایشە داوە، بەرپرسیارێتی تەواوی
سووكایەتی كردن بە هەستی خەڵكی موسڵمان و پیرۆزییە ئایینییەكان بگرنە ئەستۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە