4 کاتژمێر پێش ئێستا
278 جار خوێنراوەتەوە
بردنه ژووره‌وه‌ی موبایل بۆ ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، بردنی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه كراوه و ئه‌مه‌ش به‌بێ هیچ گوشارێك ئازادی ده‌نگدان به ده‌نگده‌ران ده‌دات.
له لێدوانێكدا حه‌سه‌ن هادی زایر، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نهێنی ده‌نگدان به‌ته‌واوه‌تی گه‌ره‌نتی كراوه، به‌و پێیه‌ی مۆبایل و كامێرا قه‌ده‌غه‌كراوه، ده‌نگده‌ران ده‌توانن به‌بێ هیچ گوشارێك ئازادانه ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ر كارتێكی بایۆمه‌تری ده‌نگی پێدرا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر قفڵ ده‌بێت، هه‌ربۆیه بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه به‌كارنایه‌ت و سودی نابێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاغه‌زی ده‌نگدانه‌كه باركۆد و ئه‌لگۆریتمه‌كانی (خوارزمیات)ی بیركاری تێدایه، به جۆرێك ئامێری پشتڕاستكردنه‌وه به ئامێری خێراكردنی ئه‌نجامه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ساخته‌كردن له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه مه‌حاڵ بێت.
هاوكات حه‌سه‌ن هادی زایر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات نه‌چنه ناو هه‌وڵه‌كانی كڕینی كارتی ده‌نگدان، چونكه ته‌نیا خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن به‌كاری بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە