3 کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تەرم لەژێر دارپەردووی بیناكان لە غــ.ەززە دەرهێنراون

پەیام 

دوابەدوای دۆزینەوەی ژمارەیەكی دیكە لە تەرمی و ڕوفاتی شەهیدەكان، ئاماری قوربانییانی جەنگی سەر كەرتی غەززە ڕۆژانە بەرز دەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی سەرەڕای ئاگربەست، بڵاو كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 19 كەسی دیكە لەسەر ژمارەی قوربانییانی جەنگی سەر كەرتی غەززە بە هۆی هێرشەكانی سوپای زایۆنییەوە زیاد بوو.

وەزارەتەكە ڕایشیگەیاندووە: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 تەرم گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكان كە 15یان لەژێر دارپەردووی ڕووخاوی بیناكان دەرهێنراون و لەم ماوەیەشدا حەوت فەڵەستینی دیكەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە لە دەستپێكی ئاگربەستەوە 93 كەس شەهید بوون و 324 فەڵەستینیش بریندار بوون و 464 كەسیش لە ژێر داروپەردووی بیناكان دەرهێنراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ژمارەی ئەو كەسانەی لە حەوتی تشرینی یەكەم، مانگی 10ی ساڵی 2023وە تائێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە لە كەرتی غەززەی فەڵەستین شەهید بوون بۆ 68 هەزار و 519 شەهید و 170 هەزار و 382 بریندار بەرز بووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تەرم لەژێر دارپەردووی بیناكان لە غــ.ەززە دەرهێنراون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كامێرای پەیام دۆخی سەختی ئاوارەكانی بەندەری غــ.ەززە دەگوازێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاككەرە ئێرانییەكان كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیان هاك كرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە درۆن چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

سەرەتا