3 کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ: ئامادەیم هەیە دیدار لەگەڵ كیم جونگ ئون ئەنجامبدەم

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور لە سەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی ئاسیا نیشان دا.

لە میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بەر لەوەی زنجیرە سەردانێكی بۆ وڵاتانی مالیزیا، یابان كۆریای باشوور و چین لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەست پێبكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپیی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساز كرد و ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ كیم جونگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوور نیشان دا و ڕایگەیاند: ئەگەر كیم بیەوێت لەگەڵم كۆ ببێتەوە، من ئامادەییم بۆ ئەوە هەیە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد كە كۆریای باكوور خاوەنی چەندین چەكی ئەتۆمییە، وتیشی: دەزانم چەند دانەیە و هەموو شتێك لەبارەیانەوە دەزانم، پەیوەندییەكی باشم لەگەڵ كیم هەیە.

پیشتر و لە مانگی ئابدا لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ لی چای میونگ سەرۆكی كۆریای باشوور، دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی بۆ بینینەوەی سەرۆكی كۆریای باكوور نیشان دابوو.

دۆناڵد ترەمپ تاكو ئێستا سێ جار لە وڵاتانی سەنگافورە و ڤێتنام و گوندی بانمونگومی سنووری نێوان هەردوو كۆریا، چاوی بە كیم جونگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوور كەوتووە، ئەویش لە ساڵانی 2018 و 2019 بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: ئامادەیم هەیە دیدار لەگەڵ كیم جونگ ئون ئەنجامبدەم

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك: ناسنامەی ئیسلامیی خۆم ناشارمەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. تۆڕێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەی هونەرمەندە جیهانییەكان ئاشكرا كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ دانوستانە ئابوورییەكانی لەگەڵ كەنەدا ڕاگرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئۆنروا ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پووتین و تڕه‌مپ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

سەرەتا