4 کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

هاككەرە ئێرانییەكان كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیان هاك كرد

پەیام 

گرووپێكی هاككە‌ری ئێرانی، توانیان كۆمپانیایە‌ك ئاشكرا بكە‌ن كە ‌وە‌ك پە‌ردە‌یە‌ك كار دە‌كات، بە‌ڵام لە‌ڕاستیدا كۆمپانیایە‌كی نهێنی و سە‌ر بە ‌وە‌زارە‌تی بە‌رگری قەوارەی زایۆنییە.

"بە‌رە‌ی پشتیوانیی ئەلیكترۆنی"، وە‌ك ئە‌و لایە‌نە‌ی ‌هێرشە‌كە‌ی لە‌ ئێرانە‌وە ‌ئە‌نجام داوە‌، باس لەوە دەكات، بە‌سە‌ركە‌وتوویی توانیویە‌تی ئە‌و كۆمپانیایە‌ هاك بكات كە‌ ناوی (مایا)یە‌، هەروەها توانیویەتی زانیاریی گرنگ دە‌ربارە‌ی پیشە‌سازی و بە‌رهە‌مە‌ سە‌ربازییە ‌پێشكە‌وتووە‌كانی قەوارەی زایۆنی بە‌دە‌ست بهێنێت.

بە‌پێی ڕاگەیەنراوی گرووپە‌كە "ئە‌و پڕۆژانە‌ سیستمی بە‌رگریی ئاسمانیی لێزە‌ری (ئایرۆن بیم)، فڕۆكە‌ی بێفڕۆكە‌وانی (هێرمێز 900)، مووشە‌كی (سپایك) و چە‌ندین كە‌لوپە‌لی سە‌ربازی دیكە‌لە‌خۆ دە‌گرێت كە‌لە‌كۆمپانیاكە‌دا لە‌ژێر پە‌رە‌پێدان یان نوێكردنە‌وە‌دان".

دەشڵێت: كۆمپانیای (مایا) بە‌رپرسیارە ‌لە‌ توێژینە‌وە‌و پە‌رە‌پێدان بۆ پیشە‌سازییە ‌سە‌ربازییە‌گە‌ورە‌كان وە‌ك (ئێلبیت سیستمز) و (ڕافائێل)، كە‌ هە‌ردووكیان باڵی پیشە‌سازی و تە‌كنیكی وە‌زارە‌تی بە‌رگریی قەوارەی زایۆنین.

لەلایەكی دیكەوە "بەرەی پشتیوانیی ئەلیكترۆنی" گرتە‌ڤیدیۆیە‌كی سێ خولە‌كی لە‌ كە‌ناڵە‌كە‌ی خۆی لە‌ "تێلیگرام" بڵاو كردە‌وە‌، ڤیدیۆكە دیمە‌نە‌كانی كامێراكانی چاودێری نێو كۆمپانیاكە ‌نیشان دە‌دات و قۆناغە‌كانی دروستكردنی كە‌لوپە‌لە‌كان ئاشكرا دە‌كات.

ڕوونیشی دەكاتەوە، لە ‌داهاتوویە‌كی نزیكدا وێنە ‌و بە‌ڵگە‌نامە‌ی گرنگی دیكە‌ بڵاو دە‌كاتە‌وە ‌كە ‌لە ‌نێو كۆمپانیای (مایا) دە‌رهێنراون.

"بەرەی پشتیوانیی ئەلیكترۆنی" چالاكییەكانی وەكو پاڵپشتییەك بۆ غەززە ئەنجام دەدات، لەماوەی ڕابردوودا چە‌ندین هێرشی ئە‌لیكترۆنی ئە‌نجام داوە ‌كە ‌دامە‌زراوە ‌سە‌ربازی و پیشە‌سازییە‌كانی قەوارەی زایۆنییان كردووە‌تە ‌ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تەرم لەژێر دارپەردووی بیناكان لە غــ.ەززە دەرهێنراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كامێرای پەیام دۆخی سەختی ئاوارەكانی بەندەری غــ.ەززە دەگوازێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاككەرە ئێرانییەكان كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیان هاك كرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە درۆن چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

سەرەتا