4 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا.. تۆڕێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەی هونەرمەندە جیهانییەكان ئاشكرا كرا

پەیام 

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا و سویسرا ڕایانگەیاند، پیلانێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەیان پووچەڵ كردووەتەوە كە گوایە بۆ هونەرمەندە بەناوبانگەكانی وەك ڕامبرانت، پابلو پیكاسۆ و خوان میرۆ و چەند هونەرمەندێكی دیكە گەڕاونەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا پۆلیسی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گومانلێكراوی سەرەكی، پیاوێكی ئەڵمانی تەمەن 77 ساڵە، بە هاوكاری 10 هاوبەشی دیكە هەوڵی فرۆشتنی 20 تابلۆی ساختەی داوە، بە جۆرێك نرخەكانیان لە نێوان 400 هەزار یۆرۆ بۆ نزیكەی 130 ملیۆن یۆرۆ بووە. 

جگە لە باڤاریا، پۆلیس لە چەندین شاری باشووری ئەڵمانیا و شاری بەرلین و بەشێك لە سویسراش پشكنین و لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە ئەنجام داوە.

 دەسەڵاتداران پشتڕاستیان كردەوە، پیلانەكە كاتێك ئاشكرا بوو كە گومانلێكراوەكە هەوڵی فرۆشتنی دوو تابلۆی داوە گوایە هی پیكاسۆ بوون، لەوانەش وێنەی دۆرا مار، بەناوبانگترین خۆشەویستی هونەرمەندەكە.

هاوكات گومانلێكراوەكە هەوڵی فرۆشتنی كۆپییەكی تابلۆی بەناوبانگی ڕامبرانتی داوە بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار، هەرچەندە تابلۆ ڕەسەنەكە لە مۆزەخانەی ڕیكس لە ئەمستردام پارێزراوە، ساختەكە لای ژنێكی سویسری تەمەن 84 ساڵ دۆزراوەتەوە كە ئەویش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

تۆمەتباری سەرەكی و پیاوێكی دیكەی ئەڵمانی تەمەن 74 ساڵ بە گومانی ئامادەكردنی ڕاپۆرت بۆ پشتڕاستكردنەوەی ڕەسەنایەتی كارە ساختەكان دەستگیر كران، دواتر بە كەفالەت ئازاد كران.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، تۆڕێكی ساختەكاری ئەورووپییان ئاشكرا كردووە كە لە 38 كەس پێكهاتوون، مامەڵەیان بە تابلۆ ساختەكانی جیهانەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك: ناسنامەی ئیسلامیی خۆم ناشارمەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. تۆڕێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەی هونەرمەندە جیهانییەكان ئاشكرا كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ دانوستانە ئابوورییەكانی لەگەڵ كەنەدا ڕاگرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئۆنروا ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پووتین و تڕه‌مپ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توونس.. به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ 40 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا