5 کاتژمێر پێش ئێستا
351 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ دانوستانە ئابوورییەكانی لەگەڵ كەنەدا ڕاگرت
پەیام
دۆناڵد ترەمپ تەواوی كۆبوونەوە و دانوستانە بازرگانییەكان لەگەڵ كەنەدا هەڵدەوەشێنێتەوە.
دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ویلاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سوشیال ڕایگەیاند، هەماهەنگییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ كەنەدا ڕادەگرین، لەبەرئەوەی حكومەتی پارێزگای اونتاریو ڕیكلامێكی ساختەی بەكارهێناوە كە تۆماری دەنگی ڕۆناڵد ریگانی سەرۆكی كۆچكردووی ئەمریكای تێدایە كە بەنەرێنی باسی باجی گومرگی دەكات.
لە درێژەی نوسینەكەیدا ترەمپ دەڵێ: كەنەدا بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەری لەسەر بڕیار دادگای باڵای ئەمریكا، 75 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكرنی ئەو تۆمارە دەنگییە ساختەیە بەخەرج داوە، بەڵام ناوبراو جەخت لەوە دەكاتەوە، باجی گومرگی ڕێگایەكی بنەڕەتییە لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و ئابووری و ڕاگرتنی دانوستانە ئابوورییەكانیش لەگەڵ كەنەدا بە باشترین بڕیارە لە ئێستادا ناوبرد.
دەزگای ڕوناڵد ڕیجان جەختی لەوە كردەوە، كە ئەم دەنگ و زانیارییەی بڵاوبووەتەوە، ناوەڕۆكەكەی بۆ وتارێكی سەرۆكی كۆچكردوو دەگەڕێتەوە لە ساڵی 1987، بەڵام لەلایەن كەنەداوە قسەكان شێوێنراوە.
دوای ئەوەی ئەمریكا باجی بەڕێژەی لەسەدا 35 لەسەر هەندێك بەرهەمی كەنەدی بەرزكردەوە، لە بەرانبەردا دوج فورد سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ئونتاریو هەڵمەتێكی دژی بازاڕەكانی ئەمریكا دەستپێكرد، ئەم گرژییە ئابوورییانە لە كاتێكدایە، كەنەدا یەكێكە لە هاوبەشە سەرەكییەكانی ئەمریكا بە پلەی دووەم و یەكێكیشە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەرهەمی ئەمریكا هاوردەی وڵاتەكەی دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە