4 کاتژمێر پێش ئێستا 269 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی دەستگیركراوی شارەوانیی ئەستەنبوڵ جارێكی دیكە دادگایی دەكرێت

پەیام

سەرۆكی دەستگیركراوی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی سیخوڕیكردن جارێكی دیكە دادگایی دەكرێت.

ئەكرەم ئیمام ئۆغڵوو، سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵ لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە لە زینداندایە، بەپێی میدیاكانی توركیا دادگای ئەو وڵاتە دۆسیەیەكی دیكەی كردووەتەوە دژی ناوبراو و تۆمەتی سیخوڕیكردنی داوەتە پاڵی. ئەمەش كاردانەوەی لەناوخۆی توركیا بەدوای خۆیدا هێناوە و لایەنگرانی ئیمامئۆغڵوو خۆپیشاندانیان كرد.

لایەنگرانی ئیمامئۆغلوو دەڵێن"تۆمەتباریان كرد بە دزی و گەندەڵی و تیرۆر بەڵام هیچ كامیان سوودی نەبوو، ئێستاش تۆمەتباری دەكەن بە سیخوڕی".

ئیمام ئۆغلوو كە بە دیارترین ڕكابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا كە بڕیارە ساڵی 2028 ئەنجام بدرێت، تۆمەتەكان ڕەت دەكاتەوە، بەرپرسانی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە"ش كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە پێیان وایە دۆسیە نوێیەكەی دادگا بۆ ئەوەیە كە ڕێگە بگرن لەوەی سەرۆك شارەوانیی ئەستەنبوڵ بتوانێت خۆی بۆ سەرۆكایەتیی توركیا هەڵببژێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل دەستى بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکى غــ.ەززە کردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی دەستگیركراوی شارەوانیی ئەستەنبوڵ جارێكی دیكە دادگایی دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تەرم لەژێر دارپەردووی بیناكان لە غــ.ەززە دەرهێنراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كامێرای پەیام دۆخی سەختی ئاوارەكانی بەندەری غــ.ەززە دەگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاككەرە ئێرانییەكان كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیان هاك كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە درۆن چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

سەرەتا